ده‌توانیت لێره‌ رێسا و مه‌رجه‌ماكانی كاركردنی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌مان ببینیت

رێسا و مه‌رجه‌كان

١- کۆمپانیایی ستێرس هیچ کاڵایەکی نا یاسایی یان ڕێگە پێنەدراو ناگوازێتەوە لە کاتی بوونی هەر کاڵایەکی نا یاسایی یان ڕێگەپێنەدراو لەناو کاڵاکانتان ، نێردەر هەموو جۆرە سزایەکی دارایی و یاسایی دەگرێتە ئەستۆ کە لە لایەن کۆمپانیاو لایەنی پەیوەندار بۆی دیاری دەکرێت،وە بەهیچ شێوەیەک ئەو بڕە پارەیەی بۆ ناگەڕێتەوە کە وەک تێچووی گەیاندن داویەتی بە کۆمپانیا.خاوەنەکەی بەر پرسیارە لە بەرامبەر یاسا نەك کۆمپانیای ستیرس.

٢ - پیویستە لەسەر کەسی نێردەر ناونیشانی و ژمارەی تەلەفون و ناوی تەواوی کەسی وەرگر بەدروستی بدات ...، کۆمپانیای ستێرس بەرپرسیارنابێت  لە درەنگ گەیشتن و وونبونی کالاکانتان بەهۆی ناونیشانی هەلەوە .

٣ - لە ئەگەری نەگەیشتنی پۆستەکانتان کۆمپانیای ستێرس هەلدەستیت بە قەرەبوکردنەوەی خاوەنەکەی بەم شێوەی لای خوارەوە بەدەر لە خاڵی دووەمی مەرجەکان:

 ا -  بۆ ئەو کەسانەی کە تێچوی دلنیاییان داوە کۆمپانییای ستیرس بەپرسیارێتی تەواو لە ئەستۆدەگرێت.

ب - بۆ ئەوکەسانەی کە تێچوی دلنیاییان نەداوە کۆمپانییای ستیرس تەنها تێچووی گواستنەوەکە دەگەرێنیتەوە بۆخاوەنەکەی. 

تێبینی :کۆمپانیای ستێرس، هیچ جۆرە کاڵایەک کە شیانی شکان بێت وەک (شووشەوات و هاوشیوەکانی...)لە کاتی زەرەمەند بوون خاوەن پۆستەکە قەرەبوو ناکاتەوە ئەگەر بیمەی دڵنیایشی بۆ درابێت.جونکە ئەم کاڵایانە بیمەیی دڵنیایی نایانگرێتەوە

٤ - پێویستە لە سەر کەسی نێردەر تەواوی رێنماییەکان لەبەر چاوبگرێت کە لە لایەن کارمەندانی کۆمپانیاوە ئاراستەی دەکرێت ، لە هەمان کاتدا وەك نوسراوێك لە نوسینگەکانمان هەلواسراوە.

٥- لە کاتی بوونی ( جگەرە،دەرمان وچارەسەر،هەموو جۆرە دراوێک،زێڕ و زیو ئەلماس و کریستال،خواردنەوەی کحولی،کەولوپەلی سەربازى،ماددەی هۆشبەر) لە ناو کالانتان نێردەر هەموو جۆرە سزا و پێبژاردنێک دەگرێتە ئەستۆ کە لە لایەن کۆمپانیای ستێرس و لایەنی یاسایی بۆی دیاری دەکرێت.وە کۆمپانیای ستێرس بە مافی خۆی دەزانێت کە داوای یاسایی لەسەر کەسی نێردەر تۆمار بکات.

٦.کۆمپانیای ستێرس،هەر کاڵایەک لە بازگە گومرگیەکان گومرگ بکرێت بەر پرس نابێت تێچووی گومرگیەکە دەکەوێتە ئەستۆی خاوەنەکەی.